وەک ئاشکرایە لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ئەو ڤایرۆسە، هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبونەوەکان وەستاون لەسەرتاسەری جیهاندا. بەڵام کۆمپانیای گەورەی هۆڵەندی The Things Network بە دروشمی لە ماڵ بمێننەوە ( Stay Home) و بە بێ گوێدانە بەربەستەکان و بە بەشداری زیاتر لە ٢٥٠٠٠ بەشداربوو لە سەرتاسەری جیهاندا، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٠٤/١٦، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی بەکاتی کوردستان کۆنفرانسی The Things Conference دەبەستێت! ئەم هەواڵە ڕاستە؟
سوپاس بۆ تەکنەلۆجیای پەیوەندیکردن، بەڵێ ئەم هەواڵە ڕاستە. بەهۆی بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ڕۆژانە چەندین وێبنار ( Webinar )، سیمینار لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، و کۆنفراسی گریمانەیی ( Virtual Conference )، کۆنفرانس لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لەسەر چەندەها بابەتی جۆراوجۆری زانستی و تەکنەلۆجی لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت.
کۆنفرانسی The Things Conference گەورەترین کۆنفرانسی بواری ئینتەرنێتی شتەکانە Internet of Things، بە کورتی بە ئای ئۆ تی ( IoT ) ئاماژەی پێدەکرێت، و تایبەتە بە تەکنەلۆجیای LoRa و LoRaWAN. ئامانجی ئەم کۆنفرانسە دەستەبەرکردن و پێشکەشکردنی زانیاری تازە لە سەر ئەو تەکنەلۆجیایە، ئەویش لە ڕێگەی کۆکردنەوەی کەسانی شارەزاو کۆمپانیاکان و دەزگا زانستییەکان بۆسازدانی گفتوگۆو و وۆرکشۆپ و نمایشکردنی تازەترین.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٠٤/١٦، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی بەکاتی کوردستان، لە ڕێگای ئۆنلاینەوە لە سەرتاسەری جیهان دەبەسترێت کە بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر بەردەوام دەبێت. لەو ماوەی ٢٤ کاژێرەدا دەتوانیت بەپێی بوارو کاتی خۆت بەشداری دانیشتنەکان ببیت.
لەو کۆنفراسەدا ٥٦ قسەکاری باش لە کۆمپانیا ناودارەکانی بواری ئای ئۆ تی بە گشتی و تەکنەلۆجیای لۆرا بە تایبەتی بەشدار دەبن و ٢١ وۆرکشۆپ لە خۆدەگرێت و نزیکەی ٢٥٠٠٠ بەشداربوو لە سەرتاسەری جیهان بەشدار دەبێت.
لە پارتنەرە گەورەکانی ئم کۆنفرانسە هەریەکە لەم کۆمپانیانەی خوارەوەن:
The Things Industries, The Things Network, IoT for All, Semtech, Microchip, STMicroelectronics, Microsoft, Hackster, Tektelic.
تەکنەلۆجیای لۆرا LoRa، کە کورتکراوەی Long Range (مەودای دوور) ە، بریتیە لە تەکنەلۆجیایەکی وایەرلێسی پەیوەندیکردن وپێکبەستن، پێویستی بە ووزەیەکی کەم هەیە، بەکاردێت بۆ پێکبەستنی ئامێرو و سێنسەری جیاواز لە نێتۆرکێکی ڕووبەر فراوان Wide Area Network ( WAN ) بۆ پێکهێنانی سیستەمی ئای ئۆ تی, ئەویش بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری جۆراو جۆر وەک پلەی گەرما، ڕادەی شێ، پەستان، یان هەر زانیاریەکی تربێت.
بەشداریکردن لەم جۆرە کۆنفرانسانە بوارێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ زیاتر شارەزابوون لە تەکنەلۆجیاکەو دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی شارەزا و کۆمپانیاو دەزگا زانستیەکانی ئەو تەکنەلۆجیایە.
کۆمپانیای وان کە بەکارخەرو دابینکاری پێدایستییەکانی تەکنەلۆجیای لۆرایە لە کوردستان بەشداردەبێت و لە هەمان کاتدا خۆشحاڵە کارئاسانی بکات بۆ هەر کەسێک کە خوازیارە. بۆ ووردەکاری زیاترو بەدەستخستنی تیکتی کۆنفرانسەکە، کرتەیەک لێرە بکە. گەر هەرکێشەیەکت هەبوو تکایە ئاگادارمان بکەنەوە، بە خۆشحاڵییەوە هاوکاردەبین.